زۆربەى لێکۆڵينەوەکان کە لە سەر ناوچەى ئاکرێ نووسراون زیاتر لایەنەکانى سیاسى و کارگێڕى سەربازى دەگرێتەوە, کاتێکدا بوارە گرنگەکانى ديكهى ژیان فەرامۆش کراون، بە تایبەتى لایەنى ئابوورى نێویشيدا بوارى کشتوکاڵ زەورى زار، پەیوەندى راستەوخۆى لەگەڵ ژیانى مروڤدا هەیە, سەرەڕاى ئەمەش لەچاو کەمتر بایەخى پێ دراوە, بۆیە پێمان باش بوو لەسەر ئەم بابەتە بنووسين. ئامانجى سەرەکیشمان ئەوەیە بەم لێکۆڵینەوە لایەنێکى...